رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی لە رێگەی بەغدا - بەسرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 8-6-2026 هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هەڵکەوت عەزیز پەیامنێرێکی چالاک و ئازیز بوو لەلای هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق. بە متمانە و راستگۆییەوە رووماڵی هەواڵەکانی دەکرد.
هەڵکەوت عەزیز لە 20ی كانوونی یەكەمی 2015ـەوە دەستیكردووە بە كاركردن لە رووداو.
هەڵكەوت عەزیز، خەڵكی شاری كەركووكە، لە ساڵی 1989دا لە ئاوارەییدا لە شاری هەولێر لەدایكبووە. بڕوانامەی دیبلۆمی لە بواری دەرهێنان لە بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كەركووک وەرگرتووە. نزیكەی 16 ساڵە لە بواری میدیادا كاردەكات. لە كەركووک بۆ چەند كەناڵێكی ناوخۆیی و ئاسمانی كاری كردووە بەر لە كاركردنی لە رووداو.
هەڵكەوت عەزیز بەردەوام لەگەڵ هاوكارانی لە نووسینگەی بەغدا، رووداوەكانی عێراق و ژیانی خەڵک رووماڵ دەكات، مانگی حوزەیرانی 2018 رووماڵێكی بەرفراوانی خۆپێشاندانەكانی خەڵكی بەسرای كرد.
ڤیتییەكانی هەڵكەوت عەزیز سەبارەت دۆزینەوەی 76 رووفاتی ئەنفالكراوانی كورد لە بیابانەكانی سەماوە لە مانگی تەممووزی 2019دا، چیرۆكی ئەو منداڵانەی لەكاتی گولـلەبارانكردندا تووند خۆیان بە باوەشی دایكیانەوە نووساندبوو، بۆ خەڵكی كوردستان زۆر هەستهەژێن بوون.
رووداو سەرەخۆشی ئاراستەی خێزان، کەسوکار و ماڵباتەکەی و هەموو بینەر و بیسەر و خوێنەرانی دەکات بۆ ئەو کۆستە گەورەیە.


.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)