رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگای سنە دەڵێ، پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی بارانبارین، تەرزە و رەشەبا بەشێک لە پارێزگاکە بگرێتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 7ی حوزەیرانی 2026، رەحیم سدیقی، بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگای سنە بە میدیای ئێرانی راگەیاند، پێشبینی دەکرێ شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکە بگرێتەوە.
رەحیم سدیقی ئاماژەی بەوە کرد، پێشبینی دەکرێ ئەم کەشە لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەستپێبکات و تاوەکو بەرەبەیانی دووشەممە بەردەوام دەبێت. لەو ماوەیەدا پێشبینی بارانی بەلێزمە، هەورە برووسکە، تەرزە، رەشەبا و تۆزوخۆڵ لە ناوچە ئاماژەپێکراوەکان دەکرێ.
بەڕێوەبەری کەشناسیی سنە گوتی، سنووری شارەکانی بیجار و قوروە، هەروەها شارەکانی سەقز و بانە؛ ناوچەکانی زەڕینە، هەزارکانیان و نسارە زۆرترین کاریگەریی ئەم کەشەیان لەسەر دەبێت.
بەڕێوەبەری کەشناسیی سنە داوای لە هاونیشتمانییان کرد لە رووبار و دۆڵەکان نزیک نەبنەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لایەنە پەیوەندیدار و دامەزراوە فریاگوزارییەکانی پارێزگاکە رێوشوێنی پێشوەختە بگرنەبەر.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)