رووداو دیجیتاڵ
خوشک و برایەکی دانیشتووی کامێرانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی حوزەیرانی 2026، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایانگەیاند: "هێزە ئەمنییەکان لە گوندی لۆنی سەر بەشاری کامێران خوشک برایەکیان دەستبەسەر کردووە."
بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هێزە ئەمنییەکان بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیک چوونەتە سەر ماڵی کەژاڵ رەحمانی و دانیال رەحمانی دەستبەسەریان کردوون بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
دانیال رەحمانی خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی کۆمپیوتەرە لە زانکۆی ئازادیی سنە.
تاوەکو ئێستا لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی راگرتنی کەژاڵ رەحمانی و دانیال رەحمانی نەزانراوە.
بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەو دوو کەسە خوشک و برای جەمال رەحمانی ئەندامی کۆنسەی سەرکردایەتیی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)ن، کە ساڵی 2017، لەگەڵ دوو ئەندامی دیکەی پژاک لە ناوچەی پیرباخی کامێران لەلایەن هێزەکانی ئێران کوژران.
.png&w=3840&q=75)



