رووداو دیجیتاڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئاگر لە هۆڵ و مارکێتی ئەکواپارک لە سلێمانی کەوتەوە و پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتووەتەوە. دوای نزیکەی دوو کاژێریش ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.
پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئاگرەکە زۆر بەهێزە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هۆڵ و مارکێتی ئەکواپارک دەکەوێتە گەڕەکی شەکرەکەی سلێمانی.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد و بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، هەموومان لێرەین بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکرێت و پاشان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەست پێدەکات.
پارێزگاری سلێمانی داوای لە شوێنە بازرگانی و ماڵەکانیش کرد، پەیڕەوی رێنوێنییەکانی بەرگریی شارستانی بکەن و بە هەڕەمەکی کارەبا رانەکێشن، تاوەکو تووشی رووداوی ئاگرکەوتنەوە نەبن.
پارێزگاری سلێمانی داوای لە شوێنە بازرگانی و ماڵەکانیش کرد، پەیڕەوی رێنوێنییەکانی بەرگریی شارستانی بکەن و بە هەڕەمەکی کارەبا رانەکێشن، تاوەکو تووشی رووداوی ئاگرکەوتنەوە نەبن.
لەبارەی ئەوەی کە تاوەکو ئێستا لایەنێک هەیە لە پارێزگای سلێمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانە، هەڤاڵ ئەبوبەکر گوتی، بەهۆی ئەم دۆخە داراییەوە، ئێستا حکومەت هیچ قەرەبووکردنەوەیەکی نییە بۆ ئەوانەی تووشی رووداوی لەم جۆرە دەبن، بۆ ئەوەی ئەو کارە بکرێت، پێویستە بودجە ببرێتە پەرلەمان. گوتیشی، گرنگە سیستمی دڵنیایی پەیڕەو بکرێت.
ئەو مارکێتەی سووتاوە یەکێک بوو لە مارکێتە گەورەکانی سلێمانی. ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بە رووداوی راگەیاند: تیمەکانمان بە زووترین کات گەیشتنە شوێنەکە و هۆتێلێک لەپشت مارکێتەکەوە کە خەڵکی تێدابوو، تیمەکانمان هەموویان رزگارکردن.
لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگرەکە، کارمەندێکی بەرگریی شارستانی پارچە بەر سەری کەوتووە و چەند کارمەندێکیش تووشی هەناسە تووندی بوون.
خاوەنی مارکێت و هۆڵەکە ئاماژەی بەوەکرد، مارکێتەکە بەتەواوی سووتاوە و هۆڵەکەش نزیکەی 80%ـی سووتاوە. بەپێی خەمڵاندنی خۆیشمان، زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار زیانمان پێگەیشتووە.