کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێشوازیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق- پاریس، ئەیلوولی 2026

پێشوازیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق- پاریس، ئەیلوولی 2026

عێراق

نووسینگەی عەلی زەیدی: ماکرۆن پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەکانی چاکسازی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربڕی

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن
عێراق28-11-2026

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن

شاندێکی باڵای عێراق بۆ پرسی دەروازە سنوورییەکان گەیشتە تاران
عێراق28-11-2026

شاندێکی باڵای عێراق بۆ پرسی دەروازە سنوورییەکان گەیشتە تاران

173 کەس و کۆمپانیا لە عێراق خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە
عێراق28-11-2026

173 کەس و کۆمپانیا لە عێراق خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە

رووداو دیجیتاڵ


سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشهاتەکانی ناوچەکە، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد.


نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، 28-11-2026 لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کرد و دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی و نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد.


بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوولا پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و فەرەنسا و ئاسۆی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەشدا کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکان، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێناندا.


لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە عەلی زەیدی رایگەیاندووە: "حکومەت سوورە لەسەر بەردەوامبوونی لە جێبەجێکردنی بەرنامە چاکسازییەکانی، لە پێش هەموویانەوە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، رێگریکردن لە قاچاخچێتی و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، لەگەڵ بەردەوامیدان بە چاکسازییە ئابوورییەکان بە ئامانجی بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی و ئابووری و رەخساندنی ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان."


هەر بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، ئیمانوێل ماکرۆن پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ "هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و بەرنامە چاکسازییەکانی دەربڕیوە و جەختی لە پەرۆشیی فەرەنسا کردووەتەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هاریکاری و هاوبەشی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا."


بابەتی پەیوەندیدار

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن
عێراق28-11-2026

تابلۆ گڵینەکانی ئورووک نهێنیی کارگێڕی و بازرگانیی یەکەمین شاری جیهان ئاشکرا دەکەن

شاندێکی باڵای عێراق بۆ پرسی دەروازە سنوورییەکان گەیشتە تاران
عێراق28-11-2026

شاندێکی باڵای عێراق بۆ پرسی دەروازە سنوورییەکان گەیشتە تاران

173 کەس و کۆمپانیا لە عێراق خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە
عێراق28-11-2026

173 کەس و کۆمپانیا لە عێراق خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە