کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: فەرماندەی گشتیی پابەندە بە پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان

گەشاو خالید

گەشاو خالید

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە
عێراق26-11-2026

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی کرێکارێکی غانی لە عێراق؛ ئەکرا ناڕەزایەتیی فەرمی دەداتە بەغدا
عێراق25-11-2026

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی کرێکارێکی غانی لە عێراق؛ ئەکرا ناڕەزایەتیی فەرمی دەداتە بەغدا

رووداو دیجیتاڵ


گوتەبێژی حکومەتی عێراق تەواوی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە جووڵەی سوپای عێراق بەرەو هەرێمی کوردستان دەکەن؛ رایدەگەیێنێت کە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران، خۆی بە داکۆکیکاری مافی هەموو عێراقییەکان لە زاخۆوە تاوەکو بەسرە دەزانێت.


حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی دەوڵەت، رۆژی چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، رایگەیاند: "هیچ راستییەک لەو هەواڵانەدا نییە کە دەڵێن سوپای عێراق بەرەو هەرێمی کوردستان دەجووڵێت؛ سەرۆکوەزیران جەختیکردووەتەوە کە ئەرکی پاراستنی گەلی هەرێمی کوردستانە نەک هەڕەشەکردن لێیان."


گوتەبێژی حکومەتی عێراق راشیگەیاند کە سەرۆکوەزیران پێیوایە تاوەکو ئێستا خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک پێویست لە سامانی وڵاتەکەیان سوودمەندنەبوون. گوتیشی: "عەلی زەیدی رژدە لەسەر ئەوەی رێگری لە هەر جۆرە یاریکردنێک بە سامانی هەرێمی کوردستان بکات و نەهێڵێت داهاتەکان بچنە گیرفانی کەسانی سوودمەندەوە."


حەیدەر عەبوودی گوتی: "سەرۆکوەزیران جەختیکردووەتەوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە هەموو ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان بەدوورە و وەک مافێکی سەرەکی دەمێنێتەوە."


حەیدەر عەبوودی ئاشکرایکرد کە حکومەت هەڵمەتێکی چڕی بۆ راوەدوونانی قاچاخچییەکانی نەوت و تێکدانی تۆڕەکانیان دەستپێکردووە. گوتیشی: "حکومەت پەردە لەسەر هەموو ئەو قاچاخچێتییانە لادەدات کە لە پارێزگا جیاوازەکاندا ئەنجامدەدرێن."


گوتەبێژی حکومەت باسی لەوەشکرد، عێراق توانیویەتی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێتەوە و کاردەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هەموو هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی.


بابەتی پەیوەندیدار

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە
عێراق26-11-2026

براکۆ شوانی: یەکێتی و پارتی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانیان وەلاناوە

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە
عێراق26-11-2026

بناس دۆسکی: دوو پەرلەمانتاری کورد واژۆی پاڵپشتییان بۆ بڕیارەکانی عەلی زەیدی کردووە

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی کرێکارێکی غانی لە عێراق؛ ئەکرا ناڕەزایەتیی فەرمی دەداتە بەغدا
عێراق25-11-2026

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی کرێکارێکی غانی لە عێراق؛ ئەکرا ناڕەزایەتیی فەرمی دەداتە بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە