کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق

راسپاردەی عەلی زەیدی بۆ کۆنترۆڵکردنی جورف سەخر

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە
عێراق19-11-2026

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا
عێراق19-11-2026

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا

رووداو دیجیتاڵ


عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق راسپاردەی تایبەت بە کارکردنی بارەگای کۆنترۆڵ لە جورف سەخر دەردەکات.


نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆمەڵێک راسپاردەی عەلی زەیدی بڵاوکردەوە و دەڵێت: سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاکێجێک راسپاردەی گرنگی تایبەت بە کارکردنی بارەگای کۆنترۆڵ لە ناحیەی جورف نەسر (سەخر) دەرکرد، ئەمەش لە میانەی پێشوازیکردنی لە فەرماندەی بارەگاکە و جێگرەکەی، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان."


راسپاردەکان "پەلەکردن لە کردنەوەی سەرجەم رێگا داخراوەکانی ناحیەی جورف نەسر لەخۆگرت لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دیکە شکۆی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا دەسەپێنن، بەپێی دەستوور و یاسا."


هەروەها جەختی لەسەر کارکردنی حکومەت دەکاتەوە "بۆ پاراستنی گیان و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان لە هەر ناوچەیەکی وڵاتدا و رێگریکردن لە هەر حاڵەتێکی زیادەڕۆیی و دەستدرێژیکردنە سەر مافە گشتی و تایبەتەکان، ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزە ئەمنییەکانمان وەک یەک جەستە وان و بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە کارەکانیان تەواوکەری یەکترن."


ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ فەرمان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی جورف سەخر دەرچوو و سبەی کاژێر 6:00ـی بەیانی جێبەجێ دەکرێت."


بابەتی پەیوەندیدار

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە
عێراق19-11-2026

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا
عێراق19-11-2026

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە