کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: کارمەندێکی تەندروستیی نەینەوا

وێنە: کارمەندێکی تەندروستیی نەینەوا

عێراق

زیاتر لە 48 ملیار دیناری مووچە پاشەکەوتکراوەکانی تەندروستیی نەینەوا خەرج نەکراون

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە
عێراق19-11-2026

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا
عێراق19-11-2026

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا

رووداو دیجیتاڵ


جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیێنێت، سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی 10 ساڵ بەسەر رزگارکردنی نەینەوا لە دەستی داعش، هێشتا زیاتر لە 48 ملیار دیناری مووچە پاشەکەوتکراوەکانی کارمەندانی تەندروستیی پارێزگاکە خەرج نەکراوە؛ هاوکات داوا دەکات زیاتر لە 6 ملیار دیناری "مووچەی دزراو"ی کارمەندانیش لە بودجەی ساڵی 2027ـدا جێگیر بکرێت.


د. ئەحمەد دووبەردانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سەردەمی کۆنترۆڵکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، نزیکەی 17 هەزار کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەکانی موسڵ و نزیکەی 8 هەزار کارمەندیش وەک ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوون لە دەوامکردن.


بە گوتەی د. ئەحمەد دووبەردانی، لە مانگی شوباتی ساڵی 2016ـدا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی نەینەوای ئەو کات گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئاڵۆگۆڕی دراو (زەهرەت خەلیج) کرد بۆ گەیاندنی مووچەی کارمەندان کە بڕەکەی نزیکەی 12 ملیار و 100 ملیۆن دینار بوو، بەڵام کۆمپانیاکە تەواوی پارەکەی برد و خاوەنەکەی بەرەو ئوردن هەڵات.


جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی نەینەوا ئاماژەی بەوەش کرد، دواتر بە هەوڵی حکومەتی عێراق و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا دەست بەسەر 6 ملیار دیناری ئەو کۆمپانیایەدا لە بانکی رافیدەین بگیرێت و بەسەر کارمەنداندا دابەشبکرێتەوە، بەڵام 6 ملیار و 54 ملیۆن دیناری دیکەی ئەو مووچە براوە تاوەکو ئێستا ماوەتەوە و بۆیان نەگەڕێندراوەتەوە.


د. ئەحمەد دووبەردانی دەڵێت: "ئەو کارمەند و پزیشکانەی تەندروستیی نەینەوا هیچ تاوانێکیان نەبووە لە دزینی مووچەکانیان و بەپێی یاساش مووچە مافێکی بەدەستهاتووە، بۆیە داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین بڕی ئەو 6 ملیار و 54 ملیۆن دینارە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـی عێراقدا جێگیر بکرێت و بۆ کارمەندەکان خەرج بکرێتەوە".


سەبارەت بە مووچە پاشەکەوتکراوەکانی دیکەی کارمەندانی تەندروستیی نەینەواش لە سەردەمی داعشدا، جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستی ئاشکرای کرد، لە مانگی ئایاری 2016ـەوە حکومەتی عێراق بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی ئەو کات، مووچەی کارمەندانی نێو موسڵی راگرت و کردییە پاشەکەوت، بەهۆی ترس لەوەی پارەکە بکەوێتە دەستی داعش.


د. ئەحمەد دووبەردانی روونیکردەوە، دوای رزگارکردنی نەینەوا و وردبینیی ئەمنی، دەرکەوت کە 99%ـی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دۆسیەیان پاک بووە و لەژێر هەڕەشەی کوشتنی داعشدا لە نەخۆشخانەکان دەوامیان کردووە.


بە گوتەی دووبەردانی، کۆی گشتیی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی ئەو کارمەندانە دابەشکراونەتە سەر دوو بەش کە کۆی گشتییەکەی دەکاتە 42 ملیار و 877 ملیۆن دینار، یەکەم: مانگەکانی 9 و 10 کە 927 ملیۆن دینار ؛ دووەمیان: بۆ ماوەی 11 مانگی ساڵی 2015، کە بریتییە لە 41 ملیار و 950 ملیۆن دینار. هەروەها لەگەڵ 6 ملیار و 54 ملیۆن دیناری مووچە دزراوی کارمەندانی ئاوارە بۆ مانگی شوباتی 2016 .


جێگری سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی نەینەوا دەڵێ‌ت، کۆی ئەو پارەیەی تەندروستیی نەینەوا لەلای حکومەتی عێراق ماوە دەگاتە زیاتر لە 48 ملیار و 931 ملیۆن دینار و پێویستە بە زووترین کات بۆیان خەرج بکرێتەوە.


دووبەردانی رۆژی 15ی ئەم مانگە بە نووسراوێک کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتووە، داوای لە عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردوە مووچە پاشەکەوتکراو و براوەکانی فەرمانبەرانی تەندروستیی نەینەوا بۆ ساڵی 2016 خەرج بکرێن و بخرێنە نێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027ـەوە.



بابەتی پەیوەندیدار

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە
عێراق19-11-2026

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا
عێراق19-11-2026

جورف نەسر؛ ئاڵنگارییەکەی عەلی زەیدی و هەڵوێستی حیزبوڵڵا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە