کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: هێزێکی سوپای عێراق

وێنە: هێزێکی سوپای عێراق

عێراق

زەیدی بارەگای کۆنترۆڵی لە جورف سەخر پێکهێنا

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی لەبارەی جورف سەخر لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان کۆبووەوە
عێراق19-11-2026

عەلی زەیدی لەبارەی جورف سەخر لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان کۆبووەوە

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە
عێراق19-11-2026

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە

رووداو دیجیتاڵ


فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دیوانیی دەرکرد بۆ پێکهێنانی "بارەگای کۆنترۆڵکردن" لە ناحیەی جورف سەخر (جورف نەسر)، کە لە چوار پێکهاتەی ئەمنی و سەربازی پێکدێت و سبەی هەینی دەستبەکار دەبێت.


سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2026، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە بڕیاری عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانی دیوانی بۆ پێکهێنانی بارەگای کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردن لە جورف سەخر دەرچووە.


بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، پێکهاتە و ئەرکی بارەگا نوێیەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:


یەکەم: بارەگاکە لە هەموو روویەکەوە بە فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییەوە دەبەسترێتەوە.


دووەم: دەستنیشانکردنی فەریق روکن ئەحمەد حاتم حەمید وەک فەرماندەی بارەگای کۆنترۆڵ ، هەروەها دوو جێگری بۆ دادەنرێت:

- جێگری کاروباری بەرگری: لیوا روکن حوسێن عەلی نەسیف.

- جێگری کاروباری حەشدی شەعبی: عودەی عەبدولئەئیمە مسحب


سێیەم: چوار یەکەی سەربازی بە بارەگاکەوە دەبەسترێنەوە، کە ئەمانەن:

- لیوایەک لە سوپای عێراق.

- لیوایەک لە پۆلیسی فیدراڵی.

- دوو لیوا لە دەستەی حەشدی شەعبی.

- فەوجێک لە پۆلیسی وزە بۆ دابینکردنی پارێزگاری لە بۆرییە نەوتییەکانی ناوچەکە.


چوارەم: سنووری کارکردنی بارەگای کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردن لە چوارچێوەی سنووری ئیداریی جورف سەخر دەبێت.


پێنجەم: بارەگاکە لە کاژێر 6:00ی بەیانیی رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2026 دەکرێتەوە و فەرماندەیی و کۆنترۆڵی هەموو ئەو یەکە ئەمنییانە دەکات کە لەژێر فەرمانیدان.


شەشەم: بارەگای کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردن لەگەڵ هەریەک لە؛ فەرماندەیی پۆلیسی بابل، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە بەرزترین ئاست هاوئاهەنگی دەکات.



ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لەگەڵ فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەى دۆخى ناحیەى حورفسەخر کۆبووەتەوە .


پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2026، پێگەکانی سەر بە کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە تۆڕی تەلەگرام هەواڵی ئەو کۆبوونەوەیەیان بڵاو کردەوە.


گرووپی کاف کە یەکێکە لە سەکۆکانی میدیای کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق، رایگەیاندووە، ئەبو حوسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا چاوی کەوتووە بە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.


ئەم دیدارەی کەسی یەکەمی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا هاوکات بووە لەگەڵ ناکۆکییان لەگەڵ حکومەت لەبارەی چۆڵکردنی ناحیەی جورف سەخر لە بابل، کە تاوەکو ئێستا کەتیبەکانی حیزبوڵڵا ئامادە نەبووە پێگەکانی بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق چۆڵ بکات.


گرووپە نزیکەکان لە حیزبوڵڵا رایانگەیاندووە، دیدارەکانی ئەبوحوسێن حەمیداوی لەگەڵ ئەو بەرپرسانە بۆ تاوتوێکردنی ئەو قەیرانە بووە کە ئێستا هەیە و ئەنجامەکانیشی "ئەرێنی" بوون.


بەگوێرەى بڕیارى نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیوای 38ـی فیرقەی 10ـی سوپای عێراق بەشێک لە ناوچە سنوورییەکانی ناحیەی جورف سەخر دەگرێتەدەست کە تاوەکو سنووری دەسەڵاتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار درێژ دەبێتەوە و لیوای 17ـی پۆلیسی فیدراڵی بەرپرسیارێتیی ئەمنیی ناوەندی ناحیەکە وەردەگرێت کە لە رۆژهەڵاتەوە لە رووباری فورات دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە رێگەی مسەیب - فازیلییە لە رۆژئاوای ناحیەکە.


هەروەها هەردوو لیوای 72 و 79ـی حەشدی شەعبی بەرپرسیارێتیی ئەمنیی رێگەی مسەیب - فازیلییە لە رۆژهەڵاتەوە دەگرنەدەست تاوەکو سنووری دەسەڵاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کەربەلا.


فەوجێک لە پۆلیسی وزە ئەرکی پاراستنی بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوت لە جورف سەخر دەگرنەدەست و فەوجێکی دژەتیرۆری عێراق لە یەکێک لە سەربازگەکانی ناو جورف سەخر دەمێننەوە وەک هێزی یەدەگ بۆ چارەسەری هەر دۆخێکی لەناکاو ئەگەر رووبدات.


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی زەیدی لەبارەی جورف سەخر لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان کۆبووەوە
عێراق19-11-2026

عەلی زەیدی لەبارەی جورف سەخر لەگەڵ فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکان کۆبووەوە

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات
عێراق19-11-2026

حەشدی شەعبی: سبەی ئۆپەراسیۆنەکەی جورف سەخر دەستپێدەکات

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە
عێراق19-11-2026

بە فەرمانی زەیدی هێزە عێراقییەکان تاوەکو کاتێکی نادیار خرانە ئامادەییەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە