رووداو دیجیتاڵ
سوێندخواردنی وەزیرەکانی حکومەتی عێراق لەنێو بەرپرسانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیی عێراق دووبارە کرایەوە.
ئەو وەزارەتە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە چوارشەممە 4ی تشرینی دووەم، رێباز حەملان، وەزیری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی، سەرپەرشتیی یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی راى وەزارەتەکەی کردووە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بەشدارانی کۆبوونەوەکە ئەو سوێندەیان بە کۆمەڵ خواردووە کە لە 20ی تشرینی یەکەم لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و جێگرەکانی و وەزیرەکانی ئەو کابینەیە خورا.
سوێندخواردنەکە بۆ پابەندبوونە بە دەستوور و یاسا و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و پاراستنی ماڵی گشتی و نەقۆستنەوەی پۆست بۆ دەستکەوتی کەسی و پابەندبوونە بە کاری پیشەیی.
رۆژێک دوای سوێندخواردنەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا گوتی، "سوێندخواردنێک لە حکومەتدا کرا کە سەرۆکوەزیران، جێگرانی سەرۆکوەزیران و وەزیرەکان کردیان، خۆزگە ئەو هەنگاوە لە دەستەکاندا کۆپی دەکرا بۆ بەڕێوەبەرانی گشتی، دەمانەوێ لەگەڵ گەلەکەمان ئاشت ببینەوە."
.webp&w=3840&q=75)