رووداو دیجیتاڵ
دادگەیەکی عێراق کەسێکی بە بەندکردنی تاهەتایی سزا دا، بە تاوانی درکاندنی نهێنیی بەرگری بۆ وڵاتێکی نەیار.
چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی ئەو بڕیارەی بڵاوکردەوە.
سزادانی ئەو کەسە لەلایەن دادگەی ناوەندیی تاوانەکانەوە بووە کە بەندکردنی تاهەتایی بووە، ئەوەش بە تاوانی درکاندنی نهێنیی بەرگریی وڵات بۆ وڵاتێک کە بەگوێرەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق "نەیار" بووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، ئەو کەسە زانیاریی ئەمنی و وردی لەبارەی پێگە و بەرژەوەندیی حکومی و دامەزراوە گشتییەکان داوەتە "لایەنێکی دەرەکیی گوماناوی" بەمەبەستی هێرشکردنە سەریان بەرامبەر بە وەرگرتنی بڕێک پارە.
سزاکانی ئەو کەسە بەگوێرەی بڕگەی دوو لە مادەی 177ی یاسای سزادانی عێراق بووە.
ئەو مادەیەی یاسای سزادانی عێراق تایبەتە بە دەستکەوتنی زانیاریی نهێنیی بەرگری بۆ بەرژەوەندیی وڵاتێکی بیانی و سزاکەی دەگاتە ئاستى لەسێدارەدان ئەگەر کەسەکە فەرمانبەر و کارمەندی فەرمیی دەوڵەت بێت یان لەکاتی جەنگدا ئەو تاوانانەی ئەنجام دابێت.


