رووداو دیجیتاڵ
دەستەی دەسپاکیی عێراق، جێگری بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دانەوێڵەی (ئیسحاقی)یان لە پارێزگای سەلاحەدین بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە لە جووتیاران بەرامبەر وەرگرتنی گەنم و گۆڕینی پلەی کوالیتیی گەنمەکان.
دەستەی دەسپاکیی عێراق، رۆژی یەکشەممە (4ی تشرینی یەکەمی 2026) لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "تیمێکی لێکۆڵینەوە دوای وەرگرتنی زانیاریی ورد لە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەلاحەدین، توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ئەو بەرپرسە داوای پارەی لە جووتیاران کردووە تاوەکو گەنمەکانیان وەربگرێت و کارئاسانییان بۆ بکات."
تۆمەتبارەکە دەستکاریی جۆری گەنمەکانی کردووە و گەنمی خراپیشی وەرگرتووە.
تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە لەگەڵ ژمارەیەک جووتیار رێککەوتووە تاوەکو بەرامبەر بڕێک پارە، چەندین بارهەڵگر گەنم بە کوالیتیی بەرز تۆمار بکات، لە کاتێکدا گەنمەکان نمرە یەک نەبوون.
ئێستا تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی سەلاحەدین کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی، بەپێی مادەی (307) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ساختەکاری لە جۆری گەنم و کوالێتییەکەی کار دەکاتە سەر کوالیتیی ئەو ئاردەی لە بەشەخۆراکی مانگانەدا دەدرێتە هاووڵاتییان.

