رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندێکی یاوەری کرد، لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتی و ئالنگارییەکانی عێراق لە قۆناغی داهاتوو تاوتوێ کران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆک بارزانی لەگەڵ خەمیس خەنجەر و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە. بە گوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە، ئالنگارییەکانی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو و هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری لە عێراق ئاڵوگۆڕ کراون.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر تایبەت بوو بە قۆناغی داهاتووی عێراق دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
هەردوولا ڕۆشناییان خستە سەر گرنگیی پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە.

.jpeg&w=3840&q=75)