رووداو دیجیتاڵ
تاوەرێکی گواستنەوەی کارەبا لە رێگەی بێجی - حەدیسە لە رۆژئاوای ئەنبار هێرشی کرایە سەر. بەرپرسێکی پارێزگاکە دەڵێ، داعش بووە.
سەعد غازی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار، رۆژی شەممە(19ـی ئەیلوولی 2026) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 9ـی شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش لەرێگەی دانانی تەقەمەنییەوە تاوەرێکی گواستنەوەی کارەبایان لە رێگەی بێجی - حەدیسە کرد ئامانج".
سەعد غازی رایگەیاند: "شوێنەکە دوورەدەستە و تاوەرەکە لە ناوچەی ئەبودەلایە سەر بە قەزای حەدیسە. تەقینەوەکەش بووەتەهۆی لەکارخستنی تاوەرەکەی کارەبا".
سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی پارێزگای ئەنبار دەڵێت، کاژێر 5 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی وزە، فەوجی چوارەمی لیوای کۆماندۆی جەزیرە و حەشدی عەشایەریی قەزای حەدیسە چوونە شوێنەکە و ناوچەکەیان کۆنترۆڵکرد.


