رووداو دیجیتاڵ
دەستەی کەشناسیی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەی گەرما لە ناوچە جیاوازەکان بەرز ببێتەوە.
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی کەشناسیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی هەینی، کەشوهەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەندێک پەڵەهەور دەبینرێن، پلەی گەرما بەراورد بە رۆژی پێشتر کەمێک بەرزتر دەبێتەوە."
پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی هەینی لە شارەکانی عێراق:
بەسرە: 47 پلە
مەیسان، نەجەف، زیقار و موسەننا: 46 پلە
بابل، کەربەلا، واست و دیوانییە: 45 پلە
بەغدا: 44 پلە
سەلاحەدین و دیالە: 43 پلە
کەرکووک: 42 پلە
ئەنبار: 41 پلە
نەینەوا: 40 پلە
هەولێر: 38 پلە
دهۆک و سلێمانی: 37 پلە
سەبارەت بە رۆژانی داهاتوو، جابری ئاماژەی بەوە کرد کە رۆژی شەممە پلەی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزێت و لە هەرێمی کوردستان وەکو خۆی دەمێنێتەوە؛ رۆژی یەکشەممە جێگیر دەبێت، بەڵام رۆژی دووشەممە دیسانەوە پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە
کەشوهەوای هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر و هەڵەبجە 37 پلە، سلێمانی و دهۆک و زاخۆ 36 پلە و لە گەرمیان 41 پلەی سیلیزی دەبێت.
هەروەها بۆ سبەی هەینی 11ی ئەیلوول، کەشناسی پێشبینی دەکات کەشوهەوا ساماڵ و پەڵەهەور بێت و پلەی گەرما لە گەرمیان 42 پلە، لە دهۆک و هەڵەبجە 38 پلەو لە هەولێر و زاخۆش 37 پلە بێت.
-X3.jpg&w=3840&q=75)

