رووداو دیجیتاڵ
هەیبەت حەلبووسی پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە دەکات و سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەکەی دەکات.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە پێگەیشت.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی سەرکۆنە کردووە.
بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، هەیبەت حەلبووسی "هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆی" بۆ گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە.
بەگوێرەی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە کاژێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران.
