رووداو دیجیتاڵ
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی رایگەیاند: "وەفاداری بۆ قوربانییان ئەوەیە دادوەری بەدی بهێنرێ، چارەنووسی رفێنراوان ئاشکرا بکرێ و شنگال ئاوەدان بکرێتەوە."
دووشەممە 3ی ئابی 2026، عەلی فالح زەیدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئەو پەیامەی بڵاوکردەوە.
عەلی فالح زەیدی تاوانەکەی بە "یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکان کە ویژدانی مرۆڤایەتی هەژان "ناوبرد و رایگەیاند: "جەخت دەکەینەوە کە وەفاداری بۆ قوربانییان لە رێگەی هێنانەدی دادوەری، ئاشکراکردنی چارەنووسی رفێندراوان، چاودێریکردنی ژنانى رزگاربووى ئەو رووداوە، ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەرەنتیکردنی گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەکان دەبێت."
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئاب، 12 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژکردنی کوردی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێ. بەگوێرەی ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش، سێ هەزار و 595 رفێندراو ئازادکراون و زیاتر لە 2500 کەسیش چارەنووسیان نادیارە.
عەلی فالح زەیدی رایگەیاند، یادەکە هاوکاتە لەگەڵ چلەی ئیمام حوسێن و ستایشی قوربانیی هێزە ئەمنییەکان و پشتیوانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشی کرد لە سەرکەوتن بەسەر داعشدا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "بەردەوام دەبین لە پاراستنی سەروەریی عێراق و سنووردارکردنى چەک لەدەستی دەوڵەت و وشککردنی سەرچاوەکانی گەندەڵی."



.jpg&w=3840&q=75)