رووداو دیجیتاڵ بەها ئەعرەجی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشانەی ئەمشەو کرانە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، پەیامی سیاسیی نەرێنین و لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە. شەوی چوارشەممە 15ی تەمووزی 2026، بەها ئەعرەجی لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوێتی: "بەئامانجگرتنەکەی ئەمشەوی هەولێر پەیامی سیاسیی نەرێنییە و بەتەواوی رەتکراوەن، لە کاتێکی هەستیار دایە و لە بەرژەوەندى هیچ کەسێکدا نییە." بە گوێرەی راگەیێندراوێکی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان، شەوی چوارشەممە بە هەشت درۆن هێرش کرایە سەر شاری هەولێر، بەڵام سەرجەم درۆنەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانانەوە خرانە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتەوە. بەها ئەعرەجی رایگەیاند، لەم قۆناخە هەستیارەدا بەرپرسیارێتیی نیشتمانی وا دەخوازێت، کە ریزەکان یەکبخرێن و یەک هەڵوێستى هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییە هەنووکەییەکان و پاراستنی سەقامگیریی وڵات. فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو سەرۆکایەتی دەکرێت. بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 870 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە، کە 16 یان مانگی رابردوو بووە.
عێراق15-07-2026سەباح نوعمان بۆ رووداو: لیژنەیەک بۆ قۆناخی دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان پێکدەهێنرێت
عێراق15-07-2026بانکی ناوەندیی عێراق دەستپێشخەرییەکی 1.2 تریلیۆن دیناری بۆ کەرتی ڤێتێرنەری و خوێندن راگەیاند