کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەندروستی

راهێنەرێکی فریاگوزاری: لە کاتی گیربوونی خۆراک لە قوڕگ، داوا بکە کەسەکە نەشڵەژێت

هۆشمەند محەممەد

هۆشمەند محەممەد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هۆشمەند محەممەد
هۆشمەند محەممەد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مامۆستایەک ژیانی قوتابییەکی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی رزگار دەکات
تەندروستی25-11-2026

مامۆستایەک ژیانی قوتابییەکی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی رزگار دەکات

ئەم ساڵ لە ئەمریکا زۆرترین تووشبووی سوورێژە تۆمار کراون؛ کەمیی کوتان هۆکاری سەرەکییە
تەندروستی25-11-2026

ئەم ساڵ لە ئەمریکا زۆرترین تووشبووی سوورێژە تۆمار کراون؛ کەمیی کوتان هۆکاری سەرەکییە

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا: چارەسەری سروشتی یارمەتیی چاکبوونەوە لە هەوکردنی سییەکان دەدات
تەندروستی25-11-2026

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا: چارەسەری سروشتی یارمەتیی چاکبوونەوە لە هەوکردنی سییەکان دەدات

رووداو - تەندروستی


راهێنەرێکی فریاگوزاری، چەند رێگایەکی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ ئەو کەسانە نمایش دەکات کە بەهۆی خۆراک یان هەر تەنێکی دیکەوە لە قوڕگیان گیر دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە 25-11-2026 رزگار عەبدولڕەزاق، راهێنەری فریاگوزاری سەرەتایی لەنێو بووڵتەنی تەندروستی گوتی: فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کەسێک کە خواردن لە قوڕگیدا گیربووە، بەپێی تەمەن دەگۆڕێت و پێویستە لە کاتی هاوکاریکردندا داوای لێبکرێت ئارام بێت و نەشڵەژێت.


رزگار عەبدولڕەزاق دەڵێت "بۆ ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ قوتابیانی قوتابخانە ئەوا دەست بخەرە سەر سنگی کەسەکە و پێنج جار پەستان بخەرە سەر پشتی 'نێوان شانەکان'، ئەگەر خۆراک یان هەر تەنێکی دیکە کە گیری خواردووە نەهاتە دەرەوە، ئەوا پەستان بخەرە سەر سک 'لەنێوان ئێسکی کۆڵه و سەرووی ناوک' بۆ ماوەی پێنج جار".


بەگوتەی ئەم راهێنەرە، بۆ تەمەنی خوار سێ ساڵی ئەوا بەشێوەی هێواشتر فریاگوزاری سەرەتایی بکرێت. هەروەها، بۆ منداڵی شیرەخۆر ئەوا منداڵەکە بخەرە سەر دەست و دەمی کراوە بێت، بە هێواشی پەستان بخرێتە سەر پشتی 'نێوان شانەکان' دواتر بە دوو پەنجە پەستان بخرێتە سەر سکی 'لەنێوان ئێسکی کۆڵه و سەرووی ناوک'.


ئەم راهێنەرە ئاماژە دەدات، بۆ خانمانی دووگیان یان کەسانی قەڵەو، تەنیا 5 جار پەستان لەسەر سنگ ئەنجام بدرێت بۆ هاتنەدەرەوەی ئەو شتەی کە لە قوڕگ گیربووە.

بابەتی پەیوەندیدار

مامۆستایەک ژیانی قوتابییەکی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی رزگار دەکات
تەندروستی25-11-2026

مامۆستایەک ژیانی قوتابییەکی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی رزگار دەکات

ئەم ساڵ لە ئەمریکا زۆرترین تووشبووی سوورێژە تۆمار کراون؛ کەمیی کوتان هۆکاری سەرەکییە
تەندروستی25-11-2026

ئەم ساڵ لە ئەمریکا زۆرترین تووشبووی سوورێژە تۆمار کراون؛ کەمیی کوتان هۆکاری سەرەکییە

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا: چارەسەری سروشتی یارمەتیی چاکبوونەوە لە هەوکردنی سییەکان دەدات
تەندروستی25-11-2026

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا: چارەسەری سروشتی یارمەتیی چاکبوونەوە لە هەوکردنی سییەکان دەدات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە