کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

زانكۆی ستانفۆرد: بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خراپ، گرنگیی بە سیستمی خۆراکیت بدە

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک لە فەرەنسا: میوزیک پەستانی خوێن و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە
تەندروستی24-11-2026

توێژینەوەیەک لە فەرەنسا: میوزیک پەستانی خوێن و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا: زۆر خەوتن مەترسیی مردن لە نەخۆشانی دڵدا زیاد دەکات
تەندروستی24-11-2026

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا: زۆر خەوتن مەترسیی مردن لە نەخۆشانی دڵدا زیاد دەکات

زانکۆی جۆنز هۆپکینز : ئێسکی لاواز نیشانەی خێرا پیربوونی مێشکە
تەندروستی24-11-2026

زانکۆی جۆنز هۆپکینز : ئێسکی لاواز نیشانەی خێرا پیربوونی مێشکە

رووداو- تەندروستی


توێژینەوەیەكی نوێی زانكۆی ستانفۆرد دەریخستووە، ئەو كەسانەی كە لەڕووی بۆماوەییەوە مەترسیی بەرزیی كۆلیستڕۆڵیان لەسەرە، زیاتر كاریگەر دەبن بەو سیستمە خۆراكییەی پەیڕەوی دەكەن، بەتایبەتیش خواردنی چەوریی تێر.


توێژینەوەكەی زانكۆی ستانفۆرد، شیکاریی بۆ ئاماری نزیکەی 21 هەزار خانم دوای تەمەنی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە كردووە، كە تێكڕای تەمەنیان 65 ساڵ بووە، دەركەوتووە ئەو خانمانەی كە لەڕووی بۆماوەییەوە بەرزیی كۆلیستڕۆڵ هەبووە و لە هەمان كاتدا رێژەیەكی زۆر چەوریی تێریان خواردووە، ئاستی كۆلیستڕۆڵی LDLـیان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزتر بووە بە بەراورد بەو خانمانەی هەمان مەترسیی بۆماوەییان هەبووە بەڵام چەوریی تێریان كەمتر خواردووە.


بە واتایەكی دیكە، كاریگەریی سیستمی خۆراكی لەسەر ئاستی كۆلیستڕۆڵ لەو كەسانەدا بەهێزتر بووە كە مەترسیی بۆماوەییان هەبووە.


توێژەرانی زانكۆی ستانفۆرد ئاماژە بەوەدەکەن كە پەیڕەوكردنی سیستمی خۆراكیی كەم چەوریی تێر، بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە جینەكانیان ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزیی كۆلیستڕۆڵ زیاترە.


نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن، بە هۆكاری سەرەكیی مردن دادەنرێن لە جیهاندا و بەرزیی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ (LDL) یەكێكە لە هۆكارە مەترسیدارە سەرەكییەكان، لە كاتێكدا هەندێك هۆكار وەك تەمەن و بۆماوەیی ناتوانرێت بگۆڕدرێن، بە هۆكارەكانی وەك سیستمی خۆراكی و شێوازی ژیان دەكرێت كۆنترۆڵ بكرێن.


بەپێی مایۆکلینیک باشترین 5 گۆڕانکاری لە شێوازی ژیاندا بۆ باشترکردنی کۆلیسترۆڵ بریتین لە:

1. خواردنی خۆراکی تەندروست وەک سەوزە، میوە و ماسی

2. وەرزشکردن و زیادکردنی چالاکیی جەستەیی

3. وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان

4. دابەزاندنی کێش

بابەتی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک لە فەرەنسا: میوزیک پەستانی خوێن و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە
تەندروستی24-11-2026

توێژینەوەیەک لە فەرەنسا: میوزیک پەستانی خوێن و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا: زۆر خەوتن مەترسیی مردن لە نەخۆشانی دڵدا زیاد دەکات
تەندروستی24-11-2026

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا: زۆر خەوتن مەترسیی مردن لە نەخۆشانی دڵدا زیاد دەکات

زانکۆی جۆنز هۆپکینز : ئێسکی لاواز نیشانەی خێرا پیربوونی مێشکە
تەندروستی24-11-2026

زانکۆی جۆنز هۆپکینز : ئێسکی لاواز نیشانەی خێرا پیربوونی مێشکە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە