کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

چۆن لە ماڵەوە کۆنتڕۆڵی هەوای پیسی دەرەوە دەکەیت؟

شکار رێبوار

شکار رێبوار

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکار رێبوار
شکار رێبوار23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی پیسبوونی هەوا: دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان پیسکەرێکی سەرەکیی هەوان لە دهۆک
تەندروستی23-11-2026

پسپۆڕێکی پیسبوونی هەوا: دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان پیسکەرێکی سەرەکیی هەوان لە دهۆک

توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی ئاستی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆیی مەترسیی شێرپەنجەی ملی منداڵدان زیاد دەکات
تەندروستی23-11-2026

توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی ئاستی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆیی مەترسیی شێرپەنجەی ملی منداڵدان زیاد دەکات

لە ئەفریقا ژوورە راوزاوەکان بۆ ئارامکردنەوەی دەروون بەکاردێن
تەندروستی23-11-2026

لە ئەفریقا ژوورە راوزاوەکان بۆ ئارامکردنەوەی دەروون بەکاردێن

رووداو - تەندروستی


بەگوێرەی پێگەی ئایکیو ئێیەری سویسری، رۆژی یەکشەممە 22-11-2026 ئاستی پیسبوونی هەوای شاری هەولێر گەیشتە قۆناخێک کە بۆ گرووپە هەستیارەکان ناتەندروست بوو و رێژەی تەنۆلکە وردە زیانبەخشەکان تێیدا 8.7 هێندەی ئەو ئاستە ستانداردە بەرزتر بوو کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دیاری کردووە.


تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا یاخود تەنۆلکە زیانبەخشەکان ئەو دەنکۆڵە هەرە وردانەن کە لە هەوای پیسبووی شارەکاندا هەن و تیرەیان کەمتر لە 2.5 مایکرۆ مەترە و لە زانستدا بە PM 2.5 ناسراون. زیاتر لە دووکەڵی ئۆتۆمبێل، کارگەکان و سووتاندنی دارەوە دەردەچن.


بەپێی مایۆکلینیک، رێژەی تەنۆلکە پیسکەرەکانی PM2.5 زیاتر بوو لەئاستی ستاندارد، دەکرێت

کورتخایەن ببنەهۆی؛

- سووربوونەوە و هەستیاربوونی چاو، قوڕگ و لووت

- ناڕێکیی لێدانی دڵ

- نۆرەی رەبۆ

- کۆکە و هەناسەتەنگی

درێژخایەن ببنەهۆی؛

- لەدایکبوونی منداڵی ناکام

- تووشبوون بە رەبۆ و هەوکردنەکانی سییەکان

- تێکچوونی پێکهاتەی سییەکان

- شێرپەنجە

- جەڵتەی مێشک و دڵ

- نەزۆکی


د. ژینۆ خالید، پسپۆڕی پیسبوونی ژینگە لە سلێمانی تایبەت بە رووداو چەند خاڵێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پیسبوونی هەوا لەنێو ماڵ باس دەکات وەکو؛

1- داخستنی پەنجەرە و دەرگە لەکاتی خۆڵبارین.

2- داخستنی دەرگە و پەنجەرە لەو کاتانەی قەرەباڵخی و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل زۆرە بەتایبەت لەو ماڵانەی کە لەسەر شەقامی سەرەکین.

3- دانانی شێدارکەرەوە لەنێو ماڵدا، بۆ ئەوەی رێگری بکات لە هەڵمژینی تەنۆلکە هەواییەکانی نێو ماڵ.

4- بەکارهێنانی دەمامک لەو کەسانەی کە گرووپی مەترسیدارن.

5- بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنەکانی ئاگادارکەرەوەی کوالێتیی هەوا وەکو AirVisual.

6- دانانی ئامێری پاککەرەوەی هەوا Air Purification

7- دانانی گوڵ و ئینجانەی جۆراوجۆر بۆ گلدانەوەی دووانەئۆکسیدی کاربۆن و زیادبوونی ئۆکسجینی نێو ماڵ.

8- بایەخدان بە شۆردنی دەموچاو.






بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێکی پیسبوونی هەوا: دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان پیسکەرێکی سەرەکیی هەوان لە دهۆک
تەندروستی23-11-2026

پسپۆڕێکی پیسبوونی هەوا: دووکەڵی ئۆتۆمبێل و کارگەکان پیسکەرێکی سەرەکیی هەوان لە دهۆک

توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی ئاستی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆیی مەترسیی شێرپەنجەی ملی منداڵدان زیاد دەکات
تەندروستی23-11-2026

توێژینەوەیەک: بەرزبوونەوەی ئاستی ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆیی مەترسیی شێرپەنجەی ملی منداڵدان زیاد دەکات

لە ئەفریقا ژوورە راوزاوەکان بۆ ئارامکردنەوەی دەروون بەکاردێن
تەندروستی23-11-2026

لە ئەفریقا ژوورە راوزاوەکان بۆ ئارامکردنەوەی دەروون بەکاردێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە