کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕان: پشکنینی ئاسایی دەتوانێت پێش دەرکەوتنی نیشانەکان، نەخۆشیی گورچیلە دەستنیشان بکات

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە
تەندروستی23-11-2026

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە

تووی سوور و ئەڤۆکادۆ؛ دوو میوە بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن
تەندروستی23-11-2026

تووی سوور و ئەڤۆکادۆ؛ دوو میوە بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن

زانایان نەخۆشییەکی نوێی چاو دەدۆزنەوە کە بە هێواشی بینایی لەنێودەبات
تەندروستی23-11-2026

زانایان نەخۆشییەکی نوێی چاو دەدۆزنەوە کە بە هێواشی بینایی لەنێودەبات

رووداو - تەندروستی


سێ رێکخراوی تەندروستیی گورچیلە لە ئەمریکا داوای پشکنینی پێشوەختە بۆ نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە دەکەن و رایدەگەیێنن، پشکنینی سادەی خوێن و میز دەتوانێت زیانە بێدەنگەکانی گورچیلە پێش دەرکەوتنی نیشانەکان ئاشکرا بکات.


دامەزراوەی نیشتمانیی گورچیلە (NKF)، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە (ASN) و سندووقی ئەمریکی بۆ گورچیلە (AKF) داوایان لە هێزی کاری رێگریکاری ئەمریکا (USPSTF) کردووە، راسپاردەی نوێ بۆ پشکنینی ئەو کەسانە دەربکات کە لە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی گورچیلەدان.


د. سەمیر پاریک، سەرۆکی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە، رایگەیاند: "نزیکەی 37 ملیۆن کەسی پێگەیشتوو لە ئەمریکا نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە و 9 لە 10 کەسیان ئاگاداری نین. نەخۆشییەکە زۆرجار بە بێدەنگی پێشدەکەوێت تاوەکو زیانێکی بەرچاو بە گورچیلەکان دەگات."


بە گوتەی پسپۆڕان، پشکنینی سادە و هەرزانی خوێن و میز دەتوانێت لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا نەخۆشییەکە دەستنیشان بکات. ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر کە دەتوانێت نەخۆشییەکە هێواش بکاتەوە و رێگری لە سستبوونی گورچیلە بکات.


بە گوتەی د. لاڤارن بێرتن، بەڕێوەبەری سندووقی ئەمریکی بۆ گورچیلە، گوتی: "لە ئێستادا، ژمارەیەکی زۆر خەڵک یەکەمجار کاتێک گورچیلەکانیان لەکار دەکەون و پێویستیان بە دیالیز (شوشتنی گورچیلە) دەبێت، بە نەخۆشییەکەیان دەزانن. ئێمە ئامرازەکانمان هەیە بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە و پێویستە بەکاریان بهێنین".


ئەم داواکارییە هاوکاتە لەگەڵ پلانی نیشتمانیی وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا بۆ چاودێریی گورچیلە، کە جەخت لەسەر خۆپاراستن، دەستنیشانکردنی پێشوەختە و چارەسەری کاریگەر دەکاتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی شەکرە، بەرزیی پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ یان مێژووی خێزانیی نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە
تەندروستی23-11-2026

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە

تووی سوور و ئەڤۆکادۆ؛ دوو میوە بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن
تەندروستی23-11-2026

تووی سوور و ئەڤۆکادۆ؛ دوو میوە بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکری خوێن

زانایان نەخۆشییەکی نوێی چاو دەدۆزنەوە کە بە هێواشی بینایی لەنێودەبات
تەندروستی23-11-2026

زانایان نەخۆشییەکی نوێی چاو دەدۆزنەوە کە بە هێواشی بینایی لەنێودەبات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە