رووداو - تەندروستی
دوای بڕانی کاتیی سووتەمەنی، ئەمبوڵانسەکانی نەخۆشخانەی سەیدسادق دەستیان بە کارکردن کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 21-11-2026 د. سەفین حەمەڕەشید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت حاجی موشیر لە قەزای سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کێشەیەکی کاتی کەمی سووتەمەنیمان هەبوو بۆ ئەمبوڵانسی نەخۆشخانە، بەڵام لەلایەن قایمقامییەتی قەزاکە کێشەکە چارەسەر کرا و لەئیستادا ئەم ئەمبوڵانسانە کاردەکەن بۆ خزمەتکردن بە نەخۆشانی ناوچەکە.
د. سەفین حەمەڕەشید، دەڵێت "هەموو ساڵێک کە نزیکە دەبینەوە لە ساڵی نوێ ئەم کێشانە روودەدەن، ئەمەش بەهۆی درەنگ خەرجکردنی بودجە بۆ نەخۆشخانەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتی تەندروستی".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاماژە دەدات، نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت شەش ئەمبوڵانسی هەیە و هیچ کێشەیان نییە، بەڵام وەک نەخۆشخانەکە کەمی کارمەندی تەندروستی و پزیشکی پسپۆڕیمان هەیە.



