رووداو - تەندروستی
لە کاتێکدا شێرپەنجەی مەمک وەک پرسێکی تەندروستیی خانمان ناسراوە، شارەزایانی پزیشکی جەخت لە راستییەکی گرنگ دەکەنەوە کە پیاوانیش تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن.
بەپێی پسپۆرانی شێرپەنجە لە مایۆکلینیک، ساڵانە زیاتر لە دوو هەزار و 500 پیاو لە ئەمریکا تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن، کە نزیکەی 1%ی هەموو تووشبووان پێکدەهێنن.
نیشانە سەرەکییەکان چین؟
- دروستبوونی گرێیەکی رەق، زۆرجار لە نزیک گۆی مەمک
- دەردراوی شلە لە گۆی مەمک
- ئازار یان ناڕەحەتی لە ناوچەی سنگ، بنباڵ، یان مل
کێ زیاتر لە مەترسیدایە؟
- پیاوانی بەتەمەن
- ئەوانەی مێژووی خێزانییان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک هەیە
- ئەوانەی پێشتر چارەسەری تیشکیان سنگ وەرگرتووە
پسپۆرانی مایۆکلینیک دەڵێن، پشکنینی پزیشکی و وێنەگرتن وەک مەمۆگرام و سۆنەر دەکرێت و بە وەرگرتنی شانە پشتڕاست دەکرێتەوە، چارەسەر بەپێی قۆناخی نەخۆشییەکە دەگۆڕێت و زۆرجار نەشتەرگەریی لابردنی تەواوی مەمک لەخۆدەگرێت، لەگەڵ چارەسەری کیمیایی، تیشک، یان هۆرمۆنی.
شارەزایانی مایۆکلینیک، جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەستنیشانکردنی زوو کلیلی سەرکەوتنی چارەسەرە، بۆیە پێویستە پیاوان لەکاتی هەستکردن بە هەر گۆڕانکارییەکی نائاسایی لە مەمک یان سنگیاندا، دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەن.



