رووداو - تەندروستی
کلیڤلاندی پزیشکی چەند رێگەیەکی ئاسان بۆ باشترکردنی کەیف و بەرزکردنەوەی هۆڕمۆنەکانی دڵخۆشی پێشنیاز دەکات.
د. سوزان ئەلبێرز، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان دەڵێت، "هیچ رێگەییەکی جادوویی بۆ بەرزکردنەوەی دڵخۆشیمان نییە، بەڵام بەپێی توێژینەوەکان، چەند چالاکییەک هەن کە دەتوانن دڵخۆشیمان بەرزبکەنەوە لە رێگەی هاندانی هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی".
بە گوتەی د. ئەلبێرز، هۆڕمۆنەکانی وەک سێرۆتۆنین، ئۆکسیتۆسین، ئێندۆرفین و دۆپامین وا دەکەن هەست بە دڵخۆشی، ئاسوودەیی بکەین.
پسپۆڕەکەی کلایڤلاندی پزیشکی بۆ بەرزکردنەوەی هۆڕمۆنەکانی دڵخۆشی، ئەم رێگەیانە پێشنیاز دەکات:
وەرزشکردن: یەکێکە لە باشترین رێگەکان و دەتوانیت لە هەر شوێنێک و کاتێکدا ئەنجامی بدەیت.
تیشکی خۆر: رۆژانە بۆ ماوەیەک بچۆرە دەرەوە و بەر تیشکی خۆر بکەوە، چونکە خۆر هۆڕمۆنی سێرۆتۆنین زیاد دەکات کە کەیف خۆش دەکات.
کاری کۆمەڵایەتی و خۆبەخشی: کات بەسەربردن لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان، یان ئەنجامدانی کاری خۆبەخشی یارمەتیدەرە.
چالاکی دڵخواز: ئەو کارانە بکە کە چێژیان لێ دەبینیت، وەک خوێندنەوە، گوێگرتن لە گۆرانی یان سەیرکردنی فیلمی کۆمیدی.
خۆراکی تەندروست: دکتۆر ئەلبێرز، دەڵێت، "خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بەکتریا بەسوودەکان وەک ماست و ترشیات مرۆڤ کەیف خۆش دەکەن"، هەروەها خواردنی قەل یارمەتیی بەرزکردنەوەی ئاستی سێرۆتۆنین دەدات.
خەوی پێویست: دڵنیابە لەوەی خەوی پێویست وەردەگریت، چونکە کەمخەوی دەبێتە هۆی تووڕەیی و دڵەڕاوکێ.



