رووداو - تەندروستی
پزیشکێکی دەم و ددان ئەوە روون دەکاتەوە کە هۆڵیود سمایڵ تەنیا بۆ جوانکاری بەکارنایەت و مەرج نییە ئەوەی پێویستی بێت، بۆ جوانکاری بیکات.
دکتۆر چێنەر سوبحی، پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان بە رووداوی راگەیاند، هۆڵیوود سمایڵ تەنیا جوانکاری نییە و بۆ چارەسەری هەندێک کێشەی ددانەکان بەکاردێت.
بەگوتەی دکتۆر چێنەر سوبحی، هۆڵیود سمایڵ دڵخوازانەیە و مەرجیش نییە بۆ هەموو کەسێک بکرێت، چونکە ئەوە بەپێی هەندێک مەرج جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەوەی بە دروستی کارەکە بکرێت و چارەخواز سوودی لێ ببینێت.
هەموو شتێک لەسەر هۆڵیوود سمایل بزانە


