رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەک لە ئوسترالیا ئاشکرای دەکات کە شەپۆلی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا فشارێکی گەورە لەسەر سیستەمی تەندروستیی جیهان دروست دەکات.
د. ئاشلی ڤێلا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار دەریخستووە، شیکاریی ئاماری نزیکەی 38 هەزار کەس کردووە و دەرکەوتووە، لە ساڵی 2023دا نزیکەی 11.4 ملیۆن حاڵەتی لەبیرچوونەوە تۆمار کراون، پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2050 بۆ 24.7 ملیۆن حاڵەت لە ساڵێکدا بەرزببێتەوە بەتایبەت لە وڵاتی هەژارنیشینییەکان، کە زیادبوونێکە بە رێژەی 116٪.
بە گوتەی د. یینگشیان سۆن، بەڕێوەبەری بەشی پزیشکیی دڵ و دەمارە لە نەخۆشخانەی زانکۆی پزیشکی چین، دەڵێت "بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیان بە لوولەکانی خوێنی مێشک دەگەیەنێت".
پسپۆڕان رێنوێنی دەدەن، پشکنینی پەستانی خوێن بە بەردەوامی، کەمکردنەوەی خوێ، وەرزشکردن، یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە لەبیرچوونەوە.



