رووداو - تەندروستی
توێژەرانی کۆریای باشوور، تەکنەلۆژیایەکی نوێیان پەرەپێداوە کە رێگەدەدات لە رێگەی مۆبایلی زیرەکەوە وەک 'بیستۆکی پزیشکی' دەنگە نائاساییەکانی سییەکانی منداڵان دەستنیشانبکرێت، ئەمەش دەتوانێت پشکنینی تەندروستیی کۆئەندامی هەناسە لە ماڵەوەدا ئاسانتر بکات.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، تیمێکی توێژینەوە لە زانکۆی سیئۆلی نیشتمانی بۆ زانست و تەکنەلۆژیا، سیستمێکی زیرەکیی دەستکردیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت شیکاری بۆ ئەو دەنگانە بکات کە لە رێگەی مایکڕۆفۆنی مۆبایلی زیرەکەوە لەسەر سنگی منداڵ تۆماردەکرێن.
توێژەرانی زانکۆی سیئۆل، لە یەک کاتدا دەنگی سییەکانیان هەم بە بیستۆکی پزیشکی و هەم بە مۆبایلی زیرەک تۆمارکردووە، ئەمەش یارمەتیدەربوو بۆ راهێنانی سیستمە زیرەکەکە تاوەکو بتوانێت بە وردی جیاوازی لەنێوان دەنگی ئاسایی و نائاسایی سییەکاندا بکات، تەنانەت لە رێگەی تۆماری مۆبایلەوە.
پرۆفیسۆر د. سیونگ ئیون کیم، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند: "ئەم تەکنەلۆژیایە وادەکات کە بتوانرێت پشکنینی کۆئەندامی هەناسەی منداڵان بەشێوەیەکی بەرفراوان و بە تێچوویەکی کەم ئەنجامبدرێت".
بە گوتەی توێژینەوەکە بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر د. سیونگ ئیون کیم، ئەم داهێنانە دەتوانێت یارمەتیی دایک و باوکان بدات بۆ چاودێریکردنی تەندروستیی منداڵەکانیان لە ماڵەوە و لەکاتی پێویستدا پزیشک ئاگاداربکەنەوە.
نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە لە منداڵاندا یەکێکن لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی بواری تەندروستی لە جیهاندا. پزیشکان بە شێوەیەکی باو پشت بە بیستۆکی پزیشکی (ستێسکۆپ) دەبەستن بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکان.



