رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ لە هەولێر لە نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری، بەشی روو و شەویلاگ دوای نۆژەکردنەوەی، کرایەوە و سەرۆکی بەشەکە دەڵێت: ئامێرەکانی بەشەکە لە پێشکەوتووترین ئاستدان.
د. عوسمان ئەبوبەکر، سەرۆکی بەشی روو و شەویلاگ لە نەخۆشخانەی رزگاری دەڵێت: ئەم نۆژەنکردنەوەیەی بەشەکە وایکردووە کواڵیتیی چارەسەرییەکان و خزمەتکردنی نەخۆش باشتر بێت.
ئەوەشی باس کرد کە خزمەتگوزارییەکانی وەکو (چاندنی ددان، نەشتەرگەریی روو و شەویلاگ، جوانکاری، چاککردنەوەی شکان، دروستکردنەوەی روو و شەویلاگ) لەنێو بەشەکەدا دەکرێن.
بەجۆرێکیشە کە رۆژانە توانای بینینی 100 بۆ 150 نەخۆشی دەبێت و هەر یەکەیان پۆلێندەکرێن بۆ بەشە جیاوازەکانی روو و شەویلاگ.


.png&w=3840&q=75)