رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە، ئەو کەسانەی کاتی زیاتر بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی کەسانی دیکە تەرخان دەکەن، مێشکیان بەراورد بە تەمەنی راستەقینەیان، گەنجتر دەردەکەوێت.
توێژەرانی زانکۆکانی جۆرجتاون لە ئەمریکا، ئاماری هەزاران کەسی پێگەیشتوویان وەرگرتووە و وێنەی MRIـی مێشکیان شیکردووەتەوە و تەمەنی مێشکی بەشداربووەکانیان خەمڵاندووە و لەگەڵ تەمەنی راستەقینەی خۆیان بەراوردیان کردووە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کاتی زیاتریان بە یارمەتیدانی خەڵکەوە بەسەربردووە، مێشکیان "گەنجتر" دەرکەوتووە.
توێژەرانی زانکۆ ئەمریکییەکە ئاشکرایان کردووە، ئەم پەیوەندییە تەنانەت دوای لەبەرچاوگرتنی هۆکارەکانی دیکەی وەک باری تەندروستی، شێوازی ژیان، بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئەو پشتیوانییەی لە کەسانی دیکەوە وەریاندەگرن، هەر بەهێزی ماوەتەوە.
توێژەرانی زانکۆی جۆرجتاون ئاشکرای دەکەن یارمەتیدانی کەسانی دیکە دەمارەخانەکانی مێشک لە قۆناخی ناوەڕاست و کۆتایی تەمەندا دەپارێزێت



