رووداو - تەندروستی
پسپۆڕانی مایۆکلینیک، هۆشداری لە مەترسییەکانی زۆر دانیشتن دەدەن و دەڵێن، بەسەربردنی کاتێکی زۆر بەبێ جووڵە دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستیی درێژخایەن.
د. جەیمس لێڤین، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی لە مایۆکلینیک رایگەیاند، "بەسەربردنی کاتێکی زۆر لە دانیشتن، چ لەسەر مێز بێت یان لەبەردەم شاشەکان، مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەوی زیاد دەکات، توانای جەستە بۆ سووتاندنی کالۆری کەم دەکاتەوە''.
بەگوێرەی پسپۆڕان، کەمبوونەوەی جووڵە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی وزەی لەش دادەنێت و بەرگریی لەش بەرامبەر ئەنسۆلین لاواز دەکات.
زیانەکانی زۆردانیشتن بەپێی مایۆکلینیک:
- لاوازبوونی ماسوولکەکانی پشت و دروستبوونی ئازاری درێژخایەن.
- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری 2 و بەرزیی پەستانی خوێن.
- کەمبوونەوەی چالاکیی مێشک بەهۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین.
.jpg.jpeg&w=3840&q=75)


