رووداو - تەندروستی
لە مانگی ئۆکتۆبەردا، کە لە جیهاندا بە مانگی هۆشیاری لەبارەی شێرپەنجەی مەمک ناسراوە، دێسکی تەندروستیی تۆڕی میدیایی رووداو، هەڵمەتێکی گەورەی بە ناونیشانی ''شەرم مەکە'' راگەیاند. ئامانجەکەی هۆشیارکردنەوەی خانمانە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی مەمک و ئەنجامدانی هەشت هەزار مەمۆگرام بەخۆڕایی.
بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، سەنتەرێکی ئەمریکی بۆ پزیشکی و پەرستاری و چەند نەخۆشخانەیەکی تایبەت، دوو کلینیکی پزیشکیی گەڕۆک کە نوێترین ئامێری سۆنەر و مەمۆگرامی لەنێو دانراوە بە تەواوی تیمی پزیشکییەوە، بە درێژایی مانگی ئۆکتۆبەر سەردانی هەریەک لە (کۆیە، شەقڵاوە، رواندز، ئامێدی، کەرکووک، پێنجوێن، کەلار و ئاکرێ) دەکرێت.
لە بەشی دووەمی کەمپینەکە دێسکی تەندروستیی رووداو بۆ هەر پارێزگەیەکی هەرێمی کوردستان 1000 پشکنینی مەمۆگرام لە نەخۆشخانە گشتی و تایبەتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و هەولێر بە خۆڕایی ئەنجام دەدات، واتە چوار هەزار پشکنین بە خۆڕایی لەکاتێکدا نرخی پشکنینەکە لە کەرتی تایبەتدا لەنێوانی 50 بۆ 100 هەزار دینارە.
ناو و ناونیشانی ئەو نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتییانەی کە پشکنینی مەمک دەکەن؛ (بەڵام دەبێت پێشوەختە ناوت لە فۆڕمەکە تۆمار بکەیت)
- نەخۆشخانەی ئینگلیزی لە هەولێر
(شەقامی پیرمام، نزیک ماس سیتی)
- سەنتەری میدیای پزیشکی لە هەولێر
(سەر شەقامی 60 مەتری، گەڕەکی مامۆستایان)
- سەنتەری بایۆ لە هەولێر
(شەقامی پزیشکان و شەقامی 40 مەتری)
- نەخۆشخانەی ئاسیا لە سلێمانی
(شەقامی کانی با بەرامبەر شاری سپی)
- نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی
(گەڕەکی ئاشتی، نزیک گردی زەرگەتە)
- نەخۆشخانەی شریان لە دهۆک
(شەقامی قازی محەممەد نزیک گۆڕەپانی برا)



