رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی ئەکادیمیای ئەمریکیی منداڵان دەریخستووە، شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە، بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و خێرا لە هەندێک گەنجدا دەردەکەوێت، ئەمەش وای لە توێژەران کردووە هۆشداری بدەن کە نابێت نیشانە سەرەکییەکانی پشتگوێ بخرێن.
د. ئێریکا ئاڕنۆڵد، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: توێژینەوەکە دەریخستووە، شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە لەنێو نەخۆشە گەنجەکاندا باوتر دەبێت، ئەمەش نیگەرانییەکانی زیادکردووە کە رەنگە نیشانە هۆشداریدەرەکان پشتگوێ بخرێن یان زۆر درەنگ بناسرێنەوە.
توێژینەوەکە پێداچوونەوەی بە تۆماری پزیشکیی 84 نەخۆشدا کردووە کە تەمەنیان 21 ساڵ یان کەمتر بووە و لەنێوان ساڵانی 2012 بۆ 2023دا تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بوون،تەنیا 20٪ی نەخۆشەکان مێژووی خێزانییان هەبووە لەگەڵ شێرپەنجەی کۆڵۆن. سەرەڕای ئەوەش، زۆربەیان نەخۆشییەکەیان لە قۆناخی سێیەم یان چوارەمدا بووە کاتێک دەستنیشانکراوە.
نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە بریتین لە
ئازاری خوارەوەی پشت
ئازاری سک
گۆڕانکاری لە جووڵەی ریخۆڵە
دابەزینی کێش
خوێنبەربوونی کۆم.
بەو پێیەی شێرپەنجەی کۆڵۆن لە نەخۆشە گەنجەکاندا دەگمەنە، رەنگە ئەم نیشانانە دەستبەجێ گومان دروست نەکەن و هەندێکجار پشتگوێ بخرێن.



.jpg.jpeg&w=3840&q=75)