رووداو - تەندروستی
د. گێما هووسن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ددان رایدەگەیێنێت، گرنگ نییە فڵچەی ددانەکەت چەند گرانبەهایە، هیچ فڵچەیەک چارەسەری خێرا پێشکێش ناکات و نابێتە جێگرەوەی پاککردنەوەی رۆژانەی ددانەکان.
د. هووسن دەڵێت، " باشترین رێگە بۆ پاراستنی پاکوخاوێنیی دەم و ددان بریتییە لە فڵچەکردن بۆ ماوەی 2 خولەک، لانیکەم دووجار لە رۆژێکدا، هەروەها بەکارهێنانی پەتکی ددان رۆژانە."
ئەو پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی ددان ئاماژە بەوە دەکات، فڵچەی ددانی گرانبەها مەترسیی ئەوەی هەیە وەک ئەندامێتیی هۆڵێکی وەرزشی بێت؛ "هەبوونی دڵخۆشکەرە، بەڵام هیچ جیاوازییەک دروست ناکات ئەگەر بەکارنەهێندرێت."


