رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە لە بەریتانیا دەریخستووە، ئەو کەسانەی تووشی تێکچوونی خواردنی خۆراکبوون بوون، 12 هێندە زیاتر ئەگەری هەیە تووشی رازینەبوون لە شێوەی جەستەیان (body dysmorphia) ببن.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئانگڵیا رەسکین لە بەریتانیا لەسەر زیاتر لە هەزار و 600 ئەندامی یانەکانی لەشجوانی کراوە،دەرکەوتووە کە 76%ی ئەو کەسانەی نیشانەکانی تێکچوونی خواردنیان هەبووە، هاوکات بەدەست رازینەبوون لە شێوەی جەستەشیانەوە ناڵاندوویانە.
زانکۆ بەریتانییەکە ئاماژە بەوەدەکات کە خانمان زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە نیشانەکانی رازینەبوون لە شێوەی جەستە هەیە.
د. مایک ترۆت، پسپۆڕی دەروونی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رایگەیاند: "رازینەبوون لە شێوەی جەستە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ، سترێس و کەمبوونەوەی کواڵیتیی ژیان. پێویستە پسپۆڕان بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن".
%2Bbody%2Bdysmorphia-3x2.webp&w=3840&q=75)


