رووداو - تەندروستی
پێکهاتەیەکی سرووشتی کە جەستە دوای خواردنی هەنار بەرهەمی دەهێنێت، لە مۆدێلە تاقیکارییەکانی جۆرێک لە سستیی دڵدا کە چارەسەری سنووردارە، رەنگە فرمانی دڵ بە رێژەی 80٪ باشتر بکات.
لە توێژینەوەیەکی کۆلێژی لەندەن لە بەریتانیا دەرکەوتووە: یۆرۆلیسین A، کە دوای خواردنی هەنار، گوێز و هەندێک جۆری توو لە جەستەدا بەرهەم دێت، دەتوانێت یارمەتیی دڵ بدات بۆ خاوبوونەوە و گەورەبوونی زیانبەخشی دڵ سنووردار دەکەن.
د. جۆزێف بێرگۆین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە گوتی: "سستیی دڵ یەکێکە لە ئاڵۆزترین جۆرەکانی نەخۆشیی دڵ بۆ چارەسەرکردن. دەرەنجامەکانمان ئامانجێکی چارەسەریی تەواو نوێ دەستنیشان دەکەن و دەریدەخەن کە یۆرۆلیسین A دەتوانێت ئەم رێڕەوە چالاک بکات بۆ باشترکردنی خاوبوونەوەی دڵ و کەمکردنەوەی توندیی نەخۆشییەکە''.
بەپێی دامەزراوەی خۆراک لە سوێد، ئەمانەی خوارەوە بەهێزترین سوودەکانی هەنارن
- پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات
- شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات
- دژی هەوکردنە
- دژەشێرپەنجەیە
- توانای سێکسیی بەهێز دەکات
- توێکڵی سپیی هەنار دژی بەکتریای گەدەیە
- هەرسکردن ئاسان دەکات
- پێست دەدرەوشێنێتەوە
- ئەگەری تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا کەم دەکاتەوە



