- رووداو - تەندروستی
ئازاری سووڕی مانگانە، یەکێکە لە کێشە باوەکانی خانمان کە زۆرجار بە شێوەی ئازار لە ناوچەی خوارەوەی سک دەردەکەوێت، لە هەندێک لە خانمان ئەمە تەنیا ئازارێکە و بۆ هەندێکی دیکەیان بە جۆرێک توندە کە کاری رۆژانە و خوێندن و جوڵەشیان پێ ناکرێت.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی میشیگن لە ئەمریکا دەریخستوە، ئەو کچانەی نیشانە جەستەییەکانی پێگەشتن بەرێژەیەکی زۆر تێیاندا دەرکەوتن ، ئازاری سوڕی مانگانەیان زیاتر بووە.
توێژینەوەکە، لەسەر زیاتر لە 2 هەزار کچی تەمەن 10 ساڵ کرد و چاودێری کران لە کاتی کەوتنە سوڕی مانگانەوە نزیکەی %57یان ئازاری سوڕی مانگانەیان هەبوو %19 یان ئازارەکەیان زۆر قورسبوو.
د.مێلیسا لێنێرت سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکرد، نابێت ئازاری سوڕی مانگانە پشگوێبخرێت بە بیانوی ئەوەی لە هەموو خانمێکدا هەیە، چونکە دەکرێت ئەم ئازارە لە هەندێک کەسدا نیشانە بێت بۆ هەبوونی نەخۆشی.


