رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دەریدەخات، جانتای قوتابخانەی قورس بووەتە هۆی دروستکردنی ئازار بۆ 69٪ی قوتابیانی قۆناخی سەرەتایی، بەتایبەتی لە شان و ملیاندا.
توێژینەوەکە، پشکنینی بۆ 350 قوتابیی قۆناخی سەرەتایی لە 3 قوتابخانەی جیاواز ئەنجامداوە، کە نزیکەی 200یان کوڕ و 150یان کچ بوون. تەمەنی بەشداربووان لەنێوان 6 بۆ 11 ساڵدا بووە و تێیدا کێشی جەستە، باڵا و کێشی جانتای قوتابییەکان پێوانە کراوە.
د. کارزان نوری، پسپۆڕ لە فیزیای پزیشکی و یەکێک لە توێژەران، دەڵێت، "بەشێکی بەرچاوی قوتابیان جانتای قورستریان پێیە کە زۆر لە سەرووی رێژەی زانستی و ئاساییە، بۆ نموونە تێکڕای کێشی جانتای قوتابیانی پۆلی یەکەمی سەرەتایی گەیشتووەتە 18.3٪ی کێشی جەستەیان، لە کاتێکدا دەبێت سنووری ئاسایی تەنیا 10% بێت''.
بەپێی توێژینەوەکە، جانتایەک کە کێشی لە 10٪ بۆ 20٪ی کێشی منداڵ زیاتر بێت، ئازارێکی زۆر بۆ قوتابیانی پۆلی 1 و 2ی سەرەتایی دروست دەکات. ئەم قورسییە وادەکات جەستەیان بەرەو پێشەوە بچەمێتەوە بۆ ئەوەی هاوسەنگیی خۆیان رابگرن.
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)
