رووداو - تەندروستی
توێژەرانی زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا، بۆ ماوەی 20 ساڵ لە زیاتر لە 150 هەزار کەسیان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی رۆژانە خۆراکی ریشاڵی دەخۆن، مەترسیی تووشبوونیان بە شەکرە بە رێژەی 22% کەمترە.
د. مارک ئەندرسن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، دەڵێت، "پێویستە هەر کەسێک رۆژانە لانیکەم سێ ژەم خۆراکی دەوڵەمەند بە ریشاڵ بخوات، وەک شۆفان، نیسک، نۆک و گەنمی تەواو، چونکە یارمەتیی رێکخستنی ئاستی شەکری خوێن دەدەن و رێگری لە قەڵەوی دەکەن".
توێژینەوەکە لە گۆڤاری پزیشکیی لانسێت بڵاوکراوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، خۆراکە ریشاڵییەکان تەندروستیی کۆئەندامی هەرسیش دەپارێزن.
بەپێی رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، خۆراکی تەندروست و کەمکردنەوەی شەکر، کلیلی سەرەکیی خۆپاراستنە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی جەستە.


.png&w=3840&q=75)