رووداو - تەندروستی
وەزیری تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، پزیشکانی وڵاتەکەی "دەستکەوتێکی بێوێنە"ـیان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەستهێناوە و لە کۆی 52 پسپۆڕیی جیاواز، نیوەی پلە یەکەمەکانیان بردووەتەوە.
وەزیری تەندروستی رایگەیاند "پزیشکانی عێراق توانییان نیوەی پلە یەکەمەکان لە کۆی 52 پسپۆڕیی جیاواز بەدەستبهێنن، لە کاتێکدا کە پزیشکانی 22 وڵاتی جیاواز لەو تاقیکردنەوەیەدا بەشدار بوون''.
ئەنجوومەنی عەرەبی بۆ پسپۆڕییە تەندروستییەکان کە لە ناوەندە پزیشکییەکاندا بە (بۆردی عەرەبی) ناسراوە، یەکێکە لە گرنگترین و باڵاترین دەستە زانستییەکانی پزیشکی لە وڵاتانی عەرەبیدا.
ئەم ئەنجوومەنە لە ساڵی 1978 لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی تەندروستیی عەرەبی کە سەر بە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبییە، دامەزراوە.
.png&w=3840&q=75)

