رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی دەریخستووە، خواردنەوەی شلە زۆر گەرمەکان زیان بە خانەکانی سوورێنچک دەگەیێنن و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە سێ هێندە زیاد دەکەن.
توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی لە گۆڤاری زانستیی نێودەوڵەتیی شێرپەنجە بڵاو کراوەتەوە و دەریدەخات، خواردنەوەی بەردەوامی شلەمەنییە گەرمەکان وەک چا و قاوە لە پلەی گەرمیی 65 پلەی سیلیزی یان بەرزتر، زیان بە خانەکانی سوورێنچک دەگەیێنێت.
د. کێرێن پاپیر، توێژەری سەرەکیی پەتای خۆراکییە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت: پێویستە چەند خولەکێک چاوەڕێ بکرێت تاوەکو چا و قاوەی کوڵاو سارد ببنەوە پێش خواردنەوەیان، چونکە پلەی گەرمییان نزیکە لە 100 پلەی سیلیزی.
بەپێی دامەزراوەی شێرپەنجەی بەریتانیا، جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحول هاوتا لەگەڵ خواردنەوەی چا و قاوەی گەرم رێخۆشکەرن بۆ شێرپەنجەی سوورێنچک، بۆیە جەخت لەسەر بایەخی وازهێنان لەو خووانە دەکاتەوە.

.png&w=3840&q=75)
