رووداو – تەندروستی
لە پڕۆسەی دابەزاندنی کێشدا تەنیا ژمارەی سەر تەرازوو گرنگ نییە، بەڵکو پاراستنی بارستەی ماسوولکەکان و کواڵیتیی جەستە فاکتەری سەرەکین بۆ تەندروستییەکی درێژخایەن.
پزیشکانی پسپۆڕی قەڵەوی و نەخۆشییە زیندەچاڵەکییەکان لە گۆڤاری پزیشکی (Medscape) ئاماژە دەدەن بەوەی کە دابەزاندنی خێرای کێش زۆرجار دەبێتە هۆی لەدەستدانی ماسوولکە، نەک تەنیا چەوریی زیانبەخش، بۆیە هاوسەنگیی نێوان بڕی کێشی دابەزیوو و کواڵیتیی پێکهاتەی جەستە مەرجی سەرەکییە بۆ سەرکەوتنی درێژخایەن بەسەر قەڵەویدا.
پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن: کاتێک کەسێک کێش دادەبەزێنێت بەبێ وەرزش و بەرنامەی خۆراکیی دروست، نزیکەی 25٪ بۆ 35٪ی ئەو کێشەی لەدەستی دەدات لە راستیدا ماسوولکەیە، نەک چەوری، ئەمەش دەبێتە هۆی سستبوونی هێواشی سووتانی جەستە.
پزیشکەکان رێنوێنی دەدەن، بۆ دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی تەندروست، پێویستە راهێنان لەگەڵ خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین تێکەڵ بکرێت بۆ پاراستنی ماسوولکەکان. جەختیش لەسەر دوورکەوتنەوە لە رێژیمی تووند و کەمکردنەوەی خێرای کێش دەکرێتەوە، چونکە ئەنجامی کاتیی هەیە. باشترین رێگە راوێژکردنە بە پسپۆڕ بۆ دانانی بەرنامەیەکی خۆراکیی هاوسەنگ.


.png&w=3840&q=75)