رووداو - تەندروستی
پزیشکیی دێرینی چینی پێش زیاتر لە هەزار ساڵ ئاماژەیان بە بەکارهێنانی ژەهری دووپشک کردووە بۆ چارەسەری نەخۆشی و بەتایبەتیش کەمکردنەوەی هەوکردنەکان، ئێستا توێژینەوەیەک ئەوە دەسەلمێنێت، ژەهری دووپشک دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جگەر.
توێژینەوەیەک لە گۆڤاری iLIVER بڵاو کراوەتەوە کە زیاتر لە دوو هەزار و 700 دووپشک بەکارهاتن و دەرکەوت، ئەو پێپتایدانەی لەنێو ژەهرەکەدا هەن، دەکرێت رۆڵی کاریگەرییان هەبێت لە کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جگەر بەتایبەت هەوکردنە ڤایرۆسییەکان.
د. زیاڵ پاریخ، توێژەرێکی توێژینەوەکە دەڵێت: پێپتایدەکانی ژەهری دووپشک "ئاسۆیەکی نوێ" لە دۆزینەوەی دەرماندا بۆ نەخۆشیی جگەر پێکدەهێنن. لەڕێگەی تێکەڵکردنی ئەم گەردیلە سرووشتییانە لەگەڵ تەکنەلۆجیای مۆدێرن وەک پزیشکیی نانۆیی و ژیریی دەستکرد.
پێپتایدەکان زنجیرەی بچووکی پێکهاتنی پڕۆتینن کە لە کۆمەڵێک ئەماینۆ ئەسید پێکدێن. لەنێو خانەکاندا هەن و فرمانی دیاریکراویان هەیە.
بەپێی خاچی سووری ئەمریکی، لەکاتی پێوەدانی دووپشک ئەمانە بکرێن؛
شوێنی پێوەدان بشۆردرێت
بەفر دابنرێت
شوێنەکە نەجووڵێندرێت
ئازارشکێن بەکاربێت
مژینی ژەهرەکە نەکرێت
شوێنەکە نەبەسترێت
لەم کاتانەدا پێوەدراوی دووپشک بچێتە نەخۆشخانە
سڕبوون
گەشکە
هەناسەتەنگی
رشانەوە



