رووداو – تەندروستی
پسپۆڕانی تەندروستی لە زانکۆی هارڤارد ئاشکرای دەکەن، خواردنی سەوزە، چەرەس و زەیتی زەیتوون بەرگرییەکی بەهێزن دژی لەبیرچوونەوە و نەخۆشیی ئەڵزهایمەر.
د. مارتا کلێر مۆریس، پسپۆڕی پەتازانی لە زانکۆی راش لە شیکاگۆ توێژینەوەیەکی فراوانی لەسەر زیاتر 900 کەسی خۆبەخش بۆماوەیەکی درێژخایەن ئەنجام دا، تاوەکو پەیوەندیی نێوان خۆراک و تەندروستیی مێشک بسەلمێنن.
د. مارتا، چاودێریی ئەو کەسانەیان کرد کە سیستمی خۆراکیان پێکهاتبوو لە سەوزەی گەڵادار وەک (سپێناخ)، میوەی توو، چەرەزات، ماسی و زەیتی زەیتوونیان. دەرکەوت؛ توانای مێشک و یادگەی ئەم کەسانە هاوتا بوو لەگەڵ کەسێک چەندین ساڵ لە تەمەنی راستەقینەی خۆی گەنجتر بێت و مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی ئەڵزهایمەر بە رێژەیەکی بەرچاو کەمتر بوو.
کۆمەڵەی پسپۆڕانی مێشک و دەمار لە ئەمریکا چەند رێگەیەک بۆ باشترکردنی فەرمانەکانی مێشک و یادگە پێشنیاز دەکات وەکو؛
- خەوی رێک؛ رۆژانە 7 بۆ 8 کاژێر.
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی؛ پەیوەندی لەگەڵ خەڵک و ئاژەڵ.
- کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی؛ ئەنجامدانی وەرزشەکانی خاوبوونەوە وەکو 'راگرتنی هەناسەدان و هەناسەدانی قووڵ، یۆگا و نوێژ'.
- خۆراکی تەندروست؛ بایەخدان بە خۆراکە پڕۆتینییەکان، چەورییە ناتێرەکان و دژەئۆکسێنەکان.
- بایەخدان بەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول.



.png&w=3840&q=75)