رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی گۆڤاری پزیشکیی بەریتانی (BMJ)، خواردنی حەبی کالسیۆم و ڤیتامین دی، تەنانەت پێکەوەش، سوودێکی بەرچاویان نییە بۆ پاراستنی ئێسک لە شکان لەلای بەساڵاچووان.
د. مارکۆ مۆنترۆ، پسپۆڕی تەندروستیی بەساڵاچووان دەڵێت، "پشتبەستن بە ڤیتامین و کالسیۆم بە تەنیا بۆ بەهێزکردنی ئێسک بەس نییە، بەڵکو مەترسیی شکان پەیوەندیی بە توانای جەستەیی، هاوسەنگی و هێزی ماسولکەکانەوە هەیە".
توێژینەوەکە، کە لەسەر زیاتر لە 153 هەزار کەس کراوە، دەریخستووە کە تەندروستیی ئێسک زیاتر پێویستی بە جووڵە و وەرزش هەیە نەک تەنیا خواردنی حەب.
توێژەران پێیان وایە سەرەڕای خواردنی ڤیتامین دی و تەواوکەرە خۆراکییەکان، پێویستە پێداچوونەوە بە رێنوێنییەکان بکرێت و بایەخی زیاتر بە راهێنانی جەستەیی بدرێت.



