رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی شیان جیاوتۆنگ لە چین ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتووە، مادەی پلازمالۆجینی نێو هەندێک لە گیانەوەرە دەریاییەکان یارمەتیی باشترکردنی یادەوەری و وەستاندنی نیشانەکانی پیری دەدات.
پرۆفیسۆر د. لێی فو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: توێژینەوەکەمان لەسەر کۆمەڵێک مشک ئەنجامدابوو تێیدا دەرکەوت ئەو مشکە بەتەمەنانەی کە پلازمالۆجینیان پێدراوە، نیشانەکانی پیری تێیاندا هێواشتربووە و مووی رەشیان تێدا دەرکەوتوە و توانای یادەوەری و مێشکیان بەهێزتر بووە.
گیانەوەری دەریایی sea squirts؛ لە هەندێک وڵاتی ئاسیا وەک کۆریا و ژاپۆن دەخورێن، ئەم گیانەوەرانە دەوڵەمەندن بە ئاوێتەیەک بە ناوی پلازمالۆجین، کە جۆرێکن لە چەوری و بەشێکی گرنگی پەردەی خانەکان پێکدەهێنن و بە شێوەیەکی سرووشتی لە جەستەی مرۆڤدا هەن، بەتایبەتی لە مێشک، دڵ و خانەکانی بەرگریدا و ئاستی ئەم ئاوێتەیە لەگەڵ چوونە تەمەنەوە کەم دەکات.
زانایانی زانکۆ چینییەکە دەڵێن: سەرەڕای ئەوەی ئەم دەرەنجامانە سەرنجڕاکێشن و دەکرێن وەکو رێگەیەک بۆ تەمەندرێژی بەکاربێن.



.png&w=3840&q=75)