رووداو - تەندروستی
سەرۆکی نوێی پزیشکانی نیشتەجێی گشتی لە هەولێر دەستنیشان کرا.
دکتۆر بێوار موزاهر، وەکو سەرۆکی پزیشکانی نیشتەجێی گشتی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر دەستنیشانکراوە و دەڵێت، هیوادارم لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتییە بین بۆ خزمەتی گشت پزیشکانی نیشتەجێی پارێزگای هەولێر.
ئەمڕۆ دووشەممە 31-8-2026 دکتۆر بێوار موزاهر بە رووداوی راگەیاند، ئەم ئەرکە بەبێ جیوازیی دەبێ لە نێوان پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پزیشکانی نیشتەجێی دێرین کە ژمارەییان نزیکەی 1200 پزیشکە لە پارێزگای هەولێر کە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناگرێتەوە.
ئەو روونی دەکاتەوە، ئەرکیان سەرپەرشتی و چاودێری و هاوکاریکردنییانە، پاشانیش بەدەمەوە هاتنی داواکارییەکانیان و یارمەتیدانیان لە خزمەتکردنی زیاتری نەخۆشەکاندا.



.png&w=3840&q=75)