رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ستۆنی برووک لە ئەمریکا دەریخستووە، بەکارهێنانی مۆبایل پێش نووستن، کاریگەریی نەرێنی لەسەر کواڵیتیی خەو هەیە و مەترسیی تووشبوون بە گرفتە دەروونییەکان زیاد دەکات.
دکتۆر جینا ماتیۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رایگەیاند، "بەکارهێنانی شاشەکان لەسەر جێگەی نووستن، کاتی نووستن دوادەخات و کواڵیتیی خەو کەمدەکاتەوە، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی گرفتە دەروونییەکانی وەک دڵەڕاوکێ و خەمۆکی."
هەروەها دکتۆر جینا ماتیۆ پێشنیازی کرد کە لەبری بەکارهێنانی مۆبایل، پێش خەوتن کتێب بخوێندرێتەوە و مۆبایل لە دەرەوەی ژووری نووستن دابنرێت بۆ ئەوەی خەوێکی باشتر و تەندروستتر هەبێت.
زانکۆ ئەمریکییەکە ئاماژە بەوەدەکات، هەر 20 خولەک بەکارهێنانی زیاتری مۆبایل لە رۆژدا، وادەکات 8 بۆ 9 خولەک زیاتر لە درەنگانی شەودا لە کاژێر 12:00ـی شەو بۆ 5:00ـی بەیانی بەکاربهێندرێت.
.png&w=3840&q=75)


