رووداو - تەندروستی
ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە (IARC) هۆشداری دەدات لە دانانی مۆبایل لەژێر سەرین یان لە تەنیشت سەر لە کاتی نووستندا و رایدەگەیێنێت، جگە لە مەترسیی ئاگرکەوتنەوە، تیشکی کارۆموگناتیسییەکەی "وەک ئەگەری هۆکارێکی شێرپەنجە پۆلێن کراوە''.
ئاژانسەکە ئاماژە بەوەدەکات، راهاتن لەسەر دانانی مۆبایل لەژێر سەرین یان لە پاڵ سەردا لە کاتی خەودا چەندین مەترسی دروستدەکات، لەوانە رێگەگرتن لە هەواگۆڕکێی پاترییە لیسیۆمییەکان بەهۆی سەرین و بەتانییەوە، کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زۆری پلەی گەرمی و مەترسیی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە جێگەی خەودا.
ئاژانسی نێودەوڵەتی شێرپەنجە جەخت لەوەدەکاتەوە، تیشکی شینی شاشەی مۆبایلەکە دەردانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین (هۆرمۆنی خەو) پەکدەخات و بەردەوام مێشک لە ئامادەباشیدا دەهێڵێتەوە، ئەمەش رێگە لە خەوی قووڵ و ئارام دەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی یاسا فیزیکییەکان، نزیکبوونەوە لە مۆبایل رێژەی هەڵمژینی تیشکی کارۆموگناتیسی (RF) لەلایەن شانەکانی سەرەوە زیاتر دەکات، کە وەک ئەگەری هۆکارێکی شێرپەنجە پۆلێن کراوە.



.png&w=3840&q=75)