رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی گۆتە لە ئەڵمانیا دەریدەخات، تووشبووانی نەخۆشیی گەنم بە ئەگەری دوو ئەوەندە زیاتر توشی نەخۆشیی کەمچالاکیی رژێنی دەرەقی (رژێنی پەریزادە) دەبن.
هەردوو نەخۆشییەکە، بەهۆی پڕۆتینی (ئینتەرلوکین) دروستدەبن کە سیستمی بەرگریی جەستە دروستیدەکات، ئەم پڕۆتینە هێرش دەکاتە سەر خانەکانی ریخۆڵە و رژێنە دەرەقییەکان و چالاکییەکانیان تێکدەدات.
لەبەر ئەوەی هەردوو نەخۆشییەکە نیشانەی هاوشێوەیان هەیە وەک ماندووبوون، خەمۆکی و هەڵوەرینی قژ، دەستنیشانکردنیان لەلایەن پزیشکانەوە ئاسان نییە.
بەپێی داتایی سەنتەری چارەسەری نەخۆشیی گەنم لە ئەمریکا، بە نزیکەیی 1٪ بۆ 1.5٪ـی دانیشتووانی گشتیی جیهان تووشبووی نەخۆشیی گەنمن، زۆربەیان خانمن، نزیکەی 2٪ بۆ 5٪ـی دانیشتووانی گشتیی جیهان تووشبووی کهمچالاكیی رژێنی دەرەقین.



.png&w=3840&q=75)